جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە سەر ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433916-جەختی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_قەتەر_لە_سەر_ڕاگرتنی_پەلامارەکانی_سەر_سووریا
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر جەختیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ و گرتنە بەری هەڵوێستێکی جیدی بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ژێرخانەکانی سووریا و داگیرکردنی سەرزەوینگەلێکی زۆرتر لەو وڵاتە دا .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2024 15:55 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە سەر ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر سووریا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر جەختیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ و گرتنە بەری هەڵوێستێکی جیدی بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ژێرخانەکانی سووریا و داگیرکردنی سەرزەوینگەلێکی زۆرتر لەو وڵاتە دا .

 سەید عەباسی عێراقچی و شێخ محه ممه د بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی  سەرلەبەیانی  ڕۆژی پێنجشەمە لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا  سەبارەت بە درێژەی  وتووێژەکانی دوو یان چەن   لایەنە لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداوەکانی  سورویا  بە ئامانجی  یارمەتی دان بە دامەزراندنی  سەقام و پێکهاتنی   سیستمێکی   سیاسی گشتداگر  لە سووریا  بیروڕایان گۆڕیەوە .