کاردانەوەی ئێران بە دانپیدانانی تیرۆری هەنیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە
باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: دان نانی ئاشکرای ڕژێمی ئیسراییل بە بەرپرسایەتی خۆی لەهەمبەر ئەم کارەساتە ناحەزە، یاسایی بوونی وەڵامی بەرگریانەوهەڵوێستی بەردەوامی تاران لە مەڕ ئەمەکە ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل جیدی ترین هەڕەشە بۆ ئاشتی وئاسایشتی ناوچە وجیهانە، پشت ڕاست دەکاتەوە.
دەقی تۆکمە وتەواوی نامەی ئەمیر سەعید ئیرەوانی ، باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،بۆ ئانتۆنیوگوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وخانمی لیندا تامس گریفیلد، سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەم جۆرەیە:بەپێی نامە نووسراوەکانی پێشووی ئێمە لە بەرواری ٣١ی ژوییە و١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤" لەبارەی تیرۆری بەڕێزئیسماعیل هەنیە ، ڕێبەری سیاسی حەماس وسەرۆک وەزیرانی پێشووی فەلەستین ، لە ٣١ی ژوئیە ی ٢٠٢٤لەتاران وهەروەها وەڵامی ڕەوا ومەشروعی ئێران بەم کارە تیرۆریستیە ناحەزە، دەمهەوێ سەرنجی بەرێزتان وئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت بە بیروڕادەربڕینەکانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگری ڕژێمی ئیسراییل ڕابکێشم.
لە ئێوارەی دوشەممە ٢٣ی دێسەمبەری ٢٠٢٤، لەڕوداوێکدا بە حوزۆری کارمەندانی وەزاڕەتی بەرگری ئەم ڕژێمە ، وەزیری بەرگری ئیسراییل ، یسراییل کاتز، بەشێوەی ئاشكرا وبێ شەرمانە بەرپرسایەتی ڕژێمی ئیسراییلی لە تیرۆری بەڕێز ئیسماعیل هەنیە کاتێک کە بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێران ، دکتور پزیشکیان سەفەری کردبووبۆ تاران پشت ڕاست کردەوە .
ئەم دان پیدانانە ئاشکرایە ، یەکەم جارێکە کە ڕژێمی ئیسراییل بە شێوەی ئاشکرا بەرپرساریەتی خۆی لە هەمبەر ئەم کارەساتە قیزەونە قبوڵ کردووە.ئەم ڕژێمە ئێستاکە بە شێوەی ناهۆمیدکەرەوانە هەوڵ ئەدات هەتا بە وتن وڕاگەیاندنی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕابردوو وداهاتووی خۆی لەدژی سەروەری ویەکپارچەیی خاکی یەمەن پاساوبداتەوەو ڕەوایی پێ ببەخشێت.
ئەنجومەنی ئاسایشت نابێ ئیزن بدات ڕژێمێک کە بە ئاشكرا یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی بنپێدەکات ، ناوچە توشی بێ سەقامی بکات وهەڕەشە لە ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی بکات ، هەروەها پارێزراویش بێت. بێ دەنگی بەردەوامی ئەنجومەنی ئاسایش، کەبەرپرساریەتی سەرەکی بۆ پاڕاستنی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی لە ئەستۆی دایە، نەتەنیا ئەم ڕژێمە تیرۆریستە هان دەدات بۆ توشبوونی جەنایەتی دڕندانەی زۆرتر، بەڵکو بنەمای بنەڕەتی دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یە کگرتووەکان یش لاوازدەکات. سوپاسگوزاری دەکەم ئەگەرپیشکەش کردنی نامەکان وەکوو سەند وبەڵگەی ئەنجومەنی ئاسایش تۆمارودابەش بکرێت.ڕێزی خۆمان ڕادەگەینین .