سەرلەشکەرسەلامی : فەرهەنگی بەرگری پیرۆز، فەرهەنگی عیزت وڕاوەستاویە
فەرماندەی گشتیی سپا وتی: ئێمە لەدووی ئەوەدانین کە وڵاتێک وسەرزەوینێکی تر بکەینە مەیدانی شەڕی خۆمان .
چۆن ئێمە ئەوەندە گەورەومەزنین کە دەتوانین هەرلە سەرزەوینی خۆمان وەڵام بدەێنەوە.
سەردارسەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سەرانسەری ڕاهیانی نوور کە لە ئابادان بەڕێووەچوو ڕایگەیاند :
خەڵکی ئێمە هۆگریان هەیە کەئێمە هەمووکات لەهەموو بوارەکان بە توانایی ودەسەڵاتەوە بجوڵێنەوە. چۆن ئەم بوارە بەرچاوە وجێگای ئەندازە گرتنە.
سەرلەشکەرسەلامی بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێمە ئەوەندە گەورە ومەزنین کە دەتوانین لە سەرزەوینی خۆمان وەڵام بدەێنەوە ئەگینا هیچ پێویستیکمان بە وادەی سادقی یەک ودوو نەبوو وکەسانی ترئەنجامیان ئەدا بۆ ئێمە وبەجێگای ئێمە دەیانووسیی؛ وتی: ئێمە نزامێکی بەناوبانگ وبەدەسەڵاتی ڕەسمین وحسێبی خۆمان لەگەڵ دوژمنان بەپیی تواناییەکانی خۆمان ئەنجام ئەدەین ، دوای ئەوکارەی ئیسرائیل ، دەمانتوانی بە هاوشانانی خۆمان لە ناوچە بڵێن کە وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوە بەڵام هیچ مووشەکیکمان لە سووریا ولوبنان بەرەو ئیسرائیل نەتەقاند وخۆمان ئەنجاممان دا.
ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئیمام خامنەیی نەتەوەی گەورەی ئێران لە کێشە وئاستەنگە گەورەکان بە ساخ وسلامەت تێدەپەڕێنێت وتی: دوژمنان دەس لەسەر خەڵکی ئێران هەڵناگرن مەگەرئەمەکە دەس لە دینی خۆیان هەڵگرن ، بەڵام نەتەوەی ئێمە مەکتەبی ئیسلامی قبوڵ کردووە وهیچکات لەبەرامبەر دوژمنان بەچۆک دانایەن وخەفەتبارنابن .