کوژرانی زیاتر لە ٩ هەزار هاوڵاتی سووری لە ساڵی 2025
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩ هەزار و ٢٧٢ کەس لەو وڵاتە کوژراون کە ٥٠٤ کەسیان منداڵ و ٥٥٠یان ژن بوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بە جەخت کردن لەسەر درێژەی قەیرانی مرۆیی و ئەمنی لە سوریا ڕایگەیاند ، لە ساڵی ڕابردوودا نۆ هەزار و دووسەت و حەفتاو دوو کەس لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە پێنەست و چواریان منداڵ و پێنسەت و پەنجاشیان ژن بوونە، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە دوژمنی تائیفی، لەسێدارەدان، ئەشکەنجەدان، پێکدادانی چەکداری، تەقینەوە و هێرشی گروپە چەکدارەکان، لەنێویاندا داعش، گیانیان لە دەس داوە . ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوو هەزار و ٩٣٩ کەس کە ٦٨ منداڵ و ٢١٣ ژن بوون، بە شەپۆلی توندوتیژی تائیفی لە ناوچەکانی کەنار دەریا، ناوەڕاست، باشوور و ناوچەکانی دیکەی سوریا لە سێدارە دراون.