ناوی سەردار سولەیمانی وەک قارەمانێکی گەورەی هەموو گەلانی ستەملێکراو تۆمار کراوە
"ئۆزگور بورسالی"، سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا، ڕایگەیاند کە سەردار قاسم سولەیمانی قارەمانێکی گەورە و کەسێکی فیداکار بووە و وتی: ناوی ناوبراو لە مێژوودا وەک قارەمانێکی گەورەی هەموو گەلانی ستەملێکراو تۆمار کراوە و خەباتی لێبڕوانەی دژی زایۆنیزم بە خەباتێک بە نوێنەرایەتی هەموو مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار.
سکرتێری گشتیی پارتی وەتەنی تورکیا لە سەروبەندی ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند کە گەلی تورکیا ساڵانێکە قارەمان و بەرگریکاری بەرخۆدان، سەردار قاسم سولەیمانی دەناسێت و وتی: هەرچەندە دوژمن سەرداری قاسم سولەیمانی شەهید کرد، بەڵام هەزاران قاسم سولەیمانی لەدایک بوونەتەوە، و ئەمەش پرسەکە بووەتە هۆی ئەوەی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم لەمڕۆدا لە هەموو کاتێک زیاتر بێدەسەڵات و سەرلە شێواوتر بن. ئاماژەی بەوەشکرد: سەردار قاسم سولەیمانی نەک هەر شەهیدێکی تایبەت بە جوگرافیای ئێران نییە، بەڵکو شەهیدێکی سەر بە تورکیا و ڕۆژئاوای ئاسیا و هەموو گەلان و هەموو مرۆڤایەتیشە، چونکە ئەم شەهیدە گەورەیە لە ڕێگەی خەباتی خۆیەوە هەموو مرۆڤایەتی فێرکرد کە حەق و ڕاستی هەمیشە سەردەکەوێت.