دەسپێکی مەشقی گەورەی هێزی دەریایی سپا لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435197-دەسپێکی_مەشقی_گەورەی_هێزی_دەریایی_سپا_لە_کەنداوی_فارس_و_گەرووی_هورمز
فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران ئەمڕۆ (هەینی) دەستپێکردنی مەشقەکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە ناوەڕاست و باکووری کەنداوی فارس لە سێ ناوچەی دەریایی ڕاگەیاند
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2025 12:51 Asia/Tehran
  • دەسپێکی مەشقی گەورەی هێزی دەریایی سپا لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران ئەمڕۆ (هەینی) دەستپێکردنی مەشقەکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە ناوەڕاست و باکووری کەنداوی فارس لە سێ ناوچەی دەریایی ڕاگەیاند

.  سەردار عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وتی: ئەم نمایشە بەهێزەی هێزەکانی بەشداربوو لەم مانۆڕەدا بەشێکی زۆر بچووکە لە تواناکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شوڕشی  ئیسلامی ئێران، دەریاوان تەنگسیری پەیامی ئەم  مەشقە سەربازییە ی  ئاشتی و دۆستایەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ و ڕووبەڕووبوونەوە هەرچەشنە لەشکرکێشییەکی هێزەکانی دەرەوەی ناوچەیی لەقەڵەمدا و جەختی لەوە کردەوە: "ئەم مەشقە توانای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دامەزراندنی ئاسایشی ناوچەکە نیشان دەدات".

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی پێکهاتەکانی شەڕی دەریایی لە مەشقی هێزی دەریایی سپای پاسداران کردەوە و بەکارهێنانی کەرەستەی نوێی لەوان کەشتییە خێراکان، مووشەکی کەنار بۆ دەریا و مووشەکی زەوی بۆزەوی لە مانۆڕەکەدا ڕاگەیاند .