سیاسەتی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێرانی شکستی هێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435707-سیاسەتی_ڕاگرتنی_هەناردەی_نەوتی_ئێرانی_شکستی_هێناوە
وەزیری نەوتی حکومەتی ئێران بە پێداگرتن لەسەر ناکارامە بوونی بایکۆتەکان وتی: سیاسەتی گەیاندنە سفری ئاستی هەناردەی ئێران شکست هێناوە و دیسانیش هەر تووشی شکست دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • سیاسەتی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێرانی شکستی هێناوە

وەزیری نەوتی حکومەتی ئێران بە پێداگرتن لەسەر ناکارامە بوونی بایکۆتەکان وتی: سیاسەتی گەیاندنە سفری ئاستی هەناردەی ئێران شکست هێناوە و دیسانیش هەر تووشی شکست دەبێ.

موحسەن پاک نژاد بە پێداگری لەسەر لێهاتوویی پسپۆڕانی پیشەسازیی نەوتی ئێران وتیشی: فەرمانبەرانی ئەم پیشەسازییە لە بەرهەمهێنان تا هەناردە تەگبیری پێویست دەگرنەبەر، هەرچەندەش بەرتەسکییەکان زیاتر بکرێ، ڕێکارەکانی ئێمەش بەهێزتر و ئاڵۆزکاوتر دەبن.

وەزیری نەوتی ئێران لە کۆتاییدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران خەونێکی دوورەدەستە کە هەرگیز نایەتەدی.