جەختی عێراقچی و هاوتای تورکەمەنستانیەکەی لەسەر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435804-جەختی_عێراقچی_و_هاوتای_تورکەمەنستانیەکەی_لەسەر_پشتیوانی_لە_گەلی_فەلەستین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەڵوێستی ئێران و تورکەمنستان بۆ لاگری و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین یەکسانە وتی لە بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکەمنستان سەبارەت بە پرسی ئەفغانستانیش ڕاوێژگەلێکی باشمان پێکەوە بووە
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 12, 2025 13:50 Asia/Tehran
  • جەختی عێراقچی و هاوتای تورکەمەنستانیەکەی لەسەر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەڵوێستی ئێران و تورکەمنستان بۆ لاگری و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین یەکسانە وتی لە بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکەمنستان سەبارەت بە پرسی ئەفغانستانیش ڕاوێژگەلێکی باشمان پێکەوە بووە

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکمانستان وتی: ئێران و تورکمانستان  هاوبەشیی قووڵ، کۆن، کولتووری، شارستانی و مێژوویییان هەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە "هەڵوێستەکانی ئێران و تورکمانستان لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین وەک یەکن"، وتی: ئێمە دژی ئاوارەبوونی زۆرەملێی گەلی فەلەستین و ئەم پرسە دژی بنەما نێودەوڵەتییەکان و هەروەها بنەماکانی مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤە”.  هەروەها ڕەشید مێردۆڤ وەزیری دەرەوەی تورکەمنستان یش لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا ڕایگەیاند: پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکمانستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و بەرپرسانی هەردوو وڵاتیش جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.