ئادار 12, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش: وڵاتانی ناوچە توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیان هەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی ناوچەکە توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیان هەیە

 ئەمیری دەریادار  شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی  ئێران ڕایگەیاند، هەر جۆرە نائەمنی و ناسەقامگیرییەک لە ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان هەیە و وتی: ئامانجی ئەو مانۆڕە دەریاییە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا ناوبراو  وتیشی : مەشقی سەربازی  دەریایی بەتایبەت لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەکەدا لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەگونجێت و پەیامی  مەشقی سەربازی تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی  2025 بە دوژمن ئەوەیە  کە   ئێران   تەریک ناکەوێتەوە .

حەوتەمین مەشقی  سەربازی  پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ٢٠٢٥ لە ڕۆژی دووشەممەوە لە باکووری زەریای هیندستان بەڕێوەدەچێت، بە بەشداریی بەلەمەکانی دەریایی ڕووسیا و چین و چاودێرانی کۆماری ئازەربایجان، باشووری ئەفریقا، عومان، کازاخستان، پاکستان، قەتەر، عێراق، ئیمارات و سریلانکا، هاوڕێ لەگەڵ کەشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە باکووری  ئوقیانووسی هێند

سەرپەیڤ