ئادار 13, 2025 08:16 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕش وتی: ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران و داوای دانوستان دەکات، فریودانی بیروڕای گشتی جیهانییە

. ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکار و چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕایگەیاند: مانای ئەم کارە ئەوەیە کە ئێمە ئامادەین دانوستان بکەین و دەمانەوێت دانوستان و ئاشتی بکەین، بەڵام ئێران ئامادە نییە  بەڕێزیان ڕوونی کردەوە: بۆچی ئێران ئامادە نییە دانوستان بکات؟  بگەڕێننەوە بۆ خۆتان چەند ساڵێک دانیشتین و دانوستانمان کرد و هەر ئەم کەسە دانوستانە توکمە و تەواو و واژۆکراوەکەی لە سەر مێزەکە فڕێدا و دڕاند. چۆن دەتوانین دانوستان بکەین لە کاتێکدا دەزانین  بەڵێنەکەی جێ بە جێ ناکات  بەڕێزیان فەرمووشیان

 بەڕزیان فەرموشیان تێڕوانینی ناتەواو و بێ پشتیوانی و  بێ بنەمای  دوژمنان و نەیاران و ڕکابەرانی کۆماری ئیسلامی تێڕوانینێکی هەڵە لەم  ڕووداوە دروست دەکات. دەمەوێت لە هەمبەر قسە ی ئەوان  بە متمانەیەکی تەواوەوە پێتان بڵێم: بەڵێ؛ ئەم برایانە زۆر بەنرخ بوون و نەبوونی ئەوان بەڕاستی خەسارێکە بۆ ئێمە. هیچ گومانێک لەم بابەتەدا نییە. بەڵام ئەمساڵ کە ئەمانەمان نییە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ڕۆژدا، لە هەندێک بابەتدا بەهێزترین لە ساڵی ڕابردوو، لە هەندێک بابەتیشدا، ئەگەر بەهێزتریش نەبێت، لاوازتر نین، ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووشسیان: ئەمڕۆ  ملهوڕانی  جیهان دەڵێن، دەبێت هەمووان گوێڕایەڵی ئێمە بن و دەبێت بەرژەوەندییەکانمان لە  ئەولەویتیدا بێت   بەڵام ئێرانی ئیسلامی تاکە وڵاتێکە کە بە شێوەیەکی  بڕشتانە ئەمەی ڕەتکردووەتەوە. لەم دیدارەدا، بەر لە فەرمایشەکانی ڕێبەری شۆڕشگێڕ و لە سەرەتای بەرنامەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان، بۆچوون و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پرسە سیاسی، کۆمەڵایەتی، زانستی و کولتوورییەکانی وڵات خستەڕوو.

سەرپەیڤ