وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر وتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438136-وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_داواکاری_سەرەکی_ئێمە_لە_هەر_وتووێژێکدا_هەڵگرتنی_بایکۆتەکانە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پیداگرت کە داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر دانوستان ووتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتە نایاسایی و زاڵمانەکان لە دژی ئێرانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2025 12:55 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر وتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتەکانە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پیداگرت کە داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر دانوستان ووتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتە نایاسایی و زاڵمانەکان لە دژی ئێرانە .

" ئیسماعیل بەقایی " لە سەرەتای پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆیدا جەختی کرد: دانیشتنی کارناسیانە وتەکنیکی وهەروەها کۆبوونەوە ودانیشتنی ئاست باڵای" ویتکاف و عەراقچی" لە چوارچیوەی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران وئەمریکا هەر دووک لە مەسقەت بەڕێوەئەچێت. ناوبراو وتی: داوکاری سەرەکی ئێمە لە هەر وتووێژ ودانوستانێک هەڵگرتنی بایکۆتە نایاسایی وزاڵمانەکان لەدژی ئێرانە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە هەروەها لەبارەی سەفەری وەزیری بەرگری عەرەبستان بۆ ئێران وتی: ئەم سەفەرە پیشاندەری بەئاکام وئەنجام گەیشتنی سیاسی دراوسیێەتیە  کە لە لایەن ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانە پێوشوین گیراوە، ناوبرا ووتی: ڕامان ئەمەیە وڵاتانی ناوچە دەبێ بە پاڵپشتی بە تواناییەکانی خۆ ومتمانە ی بەرامبەر بە یەکتر لەڕێبازی سەقام وپاسەوانی کردن  لەئەمنیەتی کەنداوی فارس وناوچە بجوڵنەوە.