بەقایی :کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی یاسایی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438549-بەقایی_کەڵک_وەرگرتنی_ئاشتیانە_لە_وزەی_ناڤۆکی_مافی_یاسایی_ئێرانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هەڵوێستی بنەڕەتی ئێران سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی یاسایی و ڕەوای خۆیەتی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • بەقایی :کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی یاسایی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هەڵوێستی بنەڕەتی ئێران سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی مافی یاسایی و ڕەوای خۆیەتی.

ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ترەمپ سەبارەت بە داخرانی پیشەسازی ئەتۆمی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێمە و چوارچێوەی ئەو پرەنسیپانەی کە لەسەری چووینە ناو دیالۆگەوە، نەگۆڕە. ئەوەی ڕوونە هەڵوێستە بنەڕیتییەکانی ئێران سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی، مافێکی یاساییە. ئێمە ناتوانین لایەنی پەیماننامەیەک بین و تەنیا ئەرکەکانی قبوڵ بکەین بەبێ ئەوەی  کەڵک لەو مافانە وەربگرین کە لە پەیماننامەکەدا هاتووە.  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەلامارەکانی  سەر یەمەن و تۆمەتەکانی سەر ئێران وتی:  تۆمەتەکان  لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی پێشوون. ئێران لە ناوچەکەدا  پێویستی بە هێزی نیابەتی نییە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشە سەربازییەکانی دژی ئێران وتی: ئێمە بە هەموو توانامانەوە وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەینەوە و ئەگەر هەر کردەوەیک  لە خاکی وڵاتێکەوە دژی ئێران  ئەنجام بدرێت، ئەو  شوێنە دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ ئێمە بۆ بەرگری لە خۆمان.