ئیسلامی: پیتاندنی یۆرانیۆم هێمای سەربەخۆیی و سەربەستی نیشتمانییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438551-ئیسلامی_پیتاندنی_یۆرانیۆم_هێمای_سەربەخۆیی_و_سەربەستی_نیشتمانییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: وزەی ناڤۆکی ڕۆڵێکی ستراتژیکی لە گەشەسەندنی وڵاتدا دەگێڕێت و پیتاندن، وەک ناوەکی بنەڕەتی، هێمای سەربەخۆیی و دەسەڵاتی نەتەوەییە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2025 12:32 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: پیتاندنی یۆرانیۆم هێمای سەربەخۆیی و سەربەستی نیشتمانییە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی کرد: وزەی ناڤۆکی ڕۆڵێکی ستراتژیکی لە گەشەسەندنی وڵاتدا دەگێڕێت و پیتاندن، وەک ناوەکی بنەڕەتی، هێمای سەربەخۆیی و دەسەڵاتی نەتەوەییە .

. محەممەدی ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ  بلیمەتە زانکوییەکان وتی: وزەی ئەتۆمی، بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە، پێشەنگێکی گەشەسەندن کە دەتوانێت کێشە و تەنگژەکانی وڵات لە زۆر بواردا چارەسەر بکات. جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پیشەسازی ئەتۆمی  هۆی  دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە و ئەم دەستکەوتە بۆ وڵاتەکەمان لە ڕوانگەی ڕژیمی  زاڵخوازەوە  قەدەغەیە. ئەوان نایانەوێت وڵاتێکی وەک ئێران کە خاوەنی بەهرە و توانای مرۆیی درەوشاوە و  پاشەکەوتی  دەوڵەمەند و پێگەیەکی ستراتیژی لە جیهاندا هەیە، بە کەرەستەی دەسەڵات و هێزمەندی تەیار بکرێت. ئیسلامی  لە درێژەی بە قسەکانی دا وتی : ئێستا ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران چووەتە قۆناغی پیشەسازی؛ ئەم دەستکەوتە گرنگە لەسەر بنەمای پێداویستییە نیشتمانییەکان و  ڕوانگەیەکی  ستراتیژی بەدیهاتووە و بە ئاکام گەیشتووە .