کۆی ئامانجەکانی زایۆنییەکان لە سەر مێزی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439582-کۆی_ئامانجەکانی_زایۆنییەکان_لە_سەر_مێزی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێراندا
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە زانیارییە دەسکەوتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی بەیاننامەی جیاجیایان دەرکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2025 06:56 Asia/Tehran

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە زانیارییە دەسکەوتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی بەیاننامەی جیاجیایان دەرکرد.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە: لە ڕێگای هەڵمەتی چەنڕەهەندیی پێشکەوتووی دەیتا و ناسکردنی ڕێک و ورد، کۆی ئامانجەکانی خەباتکارانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە شەڕاشۆییەی شیمانەیی ڕژێمی زایۆنی تۆکمە کرا.