پەرلەمانی ئێران: دەرکردنی هەر بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی حوکمدەران دەبێتە هۆی لەناوبردنی پرۆسەی دانوستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439593-پەرلەمانی_ئێران_دەرکردنی_هەر_بڕیارنامەیەک_لە_ئەنجومەنی_حوکمدەران_دەبێتە_هۆی_لەناوبردنی_پرۆسەی_دانوستان
نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان داوە کە دەرکردنی هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس بە قووڵی پرۆسەی دانوستان لەناو دەبات و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت باجی ئەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی ئاژانس بدات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2025 16:19 Asia/Tehran

نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان داوە کە دەرکردنی هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس بە قووڵی پرۆسەی دانوستان لەناو دەبات و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت باجی ئەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی ئاژانس بدات.

لە بەیاننامەکەی  نوێنەرانی مەجلسی  ئێراندا هاتووە:  مەجلسی  ئێران بە هەڵسەنگاندنێکی ورد لە دۆخەکە و چاودێریکردنی بەردەوامی دۆخەکە، هۆشداری دەدات کە بە پشتبەستن بە بەڵگە پتەوەکانی بەردەست، هیچ متمانەیەک بە ئەمریکا و پرۆسەی دانوستانەکانی ئێستا نییە و ئەمریکا بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی و لە ژێر کاریگەریی  سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری و منداڵکوژی خۆیدا، هەوڵ دەدات دانوستانەکان بگۆڕن بۆ تەڵەیەکی ستراتیجی بۆ ئێران کە پێویستی بە وریایی زۆر و وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی حکومەت و تیمی دانوستانکار هەیە. لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە  کراوە کە کە مافی ڕەوای  گەلی ئێران لە چوارچێوەی NPT بە هیچ شێوەیەک دانوستانی  لەسەر ناکرێت و هەر پلانێک کە پێشێلی ئەو مافانە بکات دەبێ دەستبەجێ ڕەت بکرێتەوە. بەگوێرەی بەیاننامەکە، پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی دەرکردنی هەر بڕیارنامەیەک لە  ئەنجومەنی حوکمدەرانی   ئاژانسدا بە قووڵی  پڕوسەی  دانوستانەکان تێکدەدات و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت باجی ئەو هەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی ئاژانسەکە بدات