پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439662-پارێزەری_بەرژەوەندییەکانی_ئەمریکا_بانگهێشتی_وەزارەتی_دەرەوە_کرا
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا .
(last modified 2025-06-13T14:19:01+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2025 17:47 Asia/Tehran
  • پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا

بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا .

دوابەدوای پێشێلکرانی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە و دەستدرێژی دڕندانەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر چەن ناوچەیەکی ئێران، خاتوو نادین لۆزانۆ، باڵوێزی سویسرا لە تاران، وەک بەرپرسی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاراندا، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و تووڕەیی و ناڕەزایەتیی تووندی ئێران بەرامبەر بەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل و داکۆکیی ئەمریکا لەم ڕژێمەی پێ ڕاگەیەندرا.