ته‌مووز 03, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران: ئەرتەش بە هەموو تواناوە ئامادی بەرگری لە شۆڕش و وڵاتە

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی: خەباتکارانی گیانفیدای ئەرتەش بە هەموو تواناوە ئامادەن تا لە هەر باروودۆخێکدا و بەرامبەر بە هەر دەسدرێژکارێکی ناحەز بتوانن بەرگری بکەن لە ئارمانجە بەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و یەکپارچەیی خاکی ئێرانی ئیسلامی.

ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوون لە ماڵی شەهیدی پایەبەرز سەرهەنگ محەممەد عەلیزادە لە خەباتکارانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، چاوی بە بنەماڵەی بەڕیزی ئەم شەهیدەی بەرگریکاری نیشتمان کەوت و ڕێزیشی گرت لە پێگەی بەرزی شەهیدان. 
سەرلەشکەر حاتەمی راشیگەیاند: ئەو شەهیدە ئازیزانەی لەم دەسدرێژییە ئاشکرایەدا بە بوێری بێوێنەیان و لە خۆبردوویی لەوەسفنەهاتوویان ئەوەیان بە دوژمنی دەسدرێژکار تێگەیاند کە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی وڵات بە گیان و دڵ ئامادەی فیداکارین و یەک بست لە درووشمی "ئەرتەش فیدای گەل"ـیش پاشگەز نابنەوە.
فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران وتیشی: دوژمنانی ڕقلەدڵی ئێرانی ئیسلامی  ئەوەیان بە چاوی خۆیان بینی کە گەلی مەزنی ئێران و هێزە چەکدارەکان یەکدەنگ و یەکپارچە ڕاوەستاون و یەکگرتووتر لە هەمیشە، تەنیا تۆزقاڵێکیش دەسبەرداری ئارمانجە پیرۆزەکانیان نین.
موحسین ڕەزایی فەرماندەری پێشووی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش وتی: وەڵام بە دووپاتکرانەوەی دەسدرێژی بەهیزتر، قورستر و بەربڵاوتر دەبێ.
فەرماندەی سپای پاسداران لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز وتی: بێتوو دیسان دەسدرێژیی دوژمن دووپات ببێتەوە، لەبەر ئەوەی دەبێ کۆتایی بێنین بە شەپۆلی یەک لەدوای یەکی پەلامارەکان، بێگومان وەڵامی ئێمە زۆر قورستر، بەهێزتر و بەربڵاوتر دەبێ.

سەرپەیڤ