کەڵک وەرگرتن لە میکانیسمی سنەپ بەک ڕووبەڕووی وەڵامێکی گونجاو لە لایەن ئێرانەوە دەبێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە میکانیسمی سنەپ بەک کارێکی سیاسیە و کردەوەیک لە پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێرانە جەختی کرد ئەگەر ئەوە ڕوو بدات ڕووبەڕووی کاردانەوەی گونجاوی ئێران دەبنەوە
ئیسماعیل بەقایی ئەمڕۆ پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆی بە ئامادە بوونی سەرۆک و ژومارێک لە ئەندامانی کۆمەڵی مانگی سووری وڵات بەڕێوە برد وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڕەشەی ئەوروپییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی سنەپ بەک دژ بە ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پرسە هیچ بنەمایەکی یاسایی و نێودەوڵەتی نییە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لەم میکانیزمی سنەپ بەک دژی ئێران کردەوەیەکی سیاسییە و لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێرانە، کە ئەگەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، ڕووبەڕووی وەڵامێکی گونجاو لەلایەن ئێرانەوە دەبێتەوە. وته بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سه باره ت به جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی به رامبەر به خه ڵکی غه ززه وتی: له م دواییانه ش شایەتی ئەوە بووین کە سه دان که س له غه ززه لە ڕێزەکانی دابەشکردنی خۆراک به ئەنقەست له لایه ن ڕژێمی زایۆنیستیەوە پەلاماریان کرایه سەر و شه هید کران.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرپرسیارێتی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچە لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی: نەبوونی کردەوەی جیددی لەم پێوەندییەدا دەبێتە هۆی درێژەدان و گەشە کردنی شەڕخوازی و پاوانخوازی ڕژێمی زایۆنی.
"پیرحسەین کولیوەند" بەرپرسی مانگی سووری ئێران کە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە، میوانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوو وتی: لە شەڕی داسەپێندراوی ١٢ ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنیستی بەسەر ئێراندا ، زۆرینەی ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە خەڵکی مەدەنی بوون. ئاماژه ی به وه شدا: "له میانه ی ئه و هێرشانه دا هه شت هه زار و 200 یەکەی نیشته جێبوون ڕووخاون، که نزیکه ی 400 یه که ی به ته واوی له ناوچوون. هه ڕوه ها له میانه ی ئه و هێرشانه دا 126 ژن و 41 منداڵ شه هید بوون". سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور ڕایگەیاند کە "پێنج فریاگوزاری ئێمە لە کاتی ئەو پەلامارانەدا شەهید بوون"، وتیشی: ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتی پەلامارەکانیدا ڕاستەوخۆ هێزی فریاگوزاری و ئامبولانسەکانی ئێمەی دەکردە ئامانج.