عەراقچی: ئەمریکاییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە بژاردەی سەربازیی کارامە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440702-عەراقچی_ئەمریکاییەکان_بۆیان_دەرکەوتووە_کە_بژاردەی_سەربازیی_کارامە_نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەسراوەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی ئێران.
(last modified 2025-08-07T11:35:10+00:00 )
ئاب 07, 2025 17:01 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئەمریکاییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە بژاردەی سەربازیی کارامە نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەسراوەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی ئێران.

عەباس عەراقچی ڕاشیگەیاند: لە ئاراستەی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێراندا لە هەرجێگایەکدا پێویست بێ شەڕ دەکەین، هەرکاتیش پێویست بێ دیپلۆماسی و دانوستان دەکەین. وەزیری دەرەوەی ئێران پێیداگرت: ئێمە بە تەواوەتی دڵنیاین بەرامبەر بە ئاشتیانەی بوونی بەرنامەی ئەتۆمیمان و هیچ کێشەیەکیشمان نییە بۆ بەخشینی ئەم متمانەیە بە کەسانی دیکەش. سەبارەت بە بەردەوامبوونی هاوکاریی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش وتی کە بەڕێوەبەری ئەم ناوەندە خۆیبوارد لە مەحکووم کردنی ئەو پەلامارانەی کرایە سەر ئێران و ئەوان دەبێ بزانن کە ئێستا ئیتر ڕەوشێکی تازە هاتۆتە ئاراوە. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وشداریشیدا بە وڵاتانی ئەورووپایی لەحاند بەکارهێنانی بژاردەی "سنەب بەک" یان گەڕانەوەی هەموو بایکۆتەکان و وتی: سێ وڵاتی ئەورووپایی بە چالاککردنی ئەم میکانیزمە هیچ دەسکەوتێکیان بە نسیب نابێ و تەنیا ڕێگاکە سەخت و سەخڵەت دەکەن.