ئاب 16, 2025 21:12 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەرمینیا و لاریجانی

هەردوو سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئەرمینیا،سەبارەت بە هاوکاری تاران و یێرەوان بیروڕایان گۆڕییەوە

. "ئارمەن گریگۆریان"سکرتێری  ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی  کۆماری ئەرمەنستان و "عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هاوکاری دوولایەنەی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە . گریگۆریان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی تاران و یێرەوان  قوڵە و لاریجانی دڵنیاکردەوە  کە لایەنەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بوارەکانی هاوکاریی نوێ دەستنیشان دەکەن. سکرتێری ئەنجومەنی  باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیش جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و ئەرمەنستان هەمیشە دەرەنجامی ئەرێنی بەدواوە بووە و ئامادەیە لە چوارچێوەی هاوکاریی فرەلایەنەی نێوان دوو وڵات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.  

سەرپەیڤ