سەفەری سەرۆک کوماری ئێران بۆ ئەرمەنستان
ئاب 18, 2025 18:57 Asia/Tehran
سەرۆک کوماری ئێران لە چوارچێوەی سەفەرێکی فەرمی و بە بانگهێشتی کاربەدەستانی ئەرمەنستان گەیشتە ئیرەوانی پێتەختی ئەو وڵاتە .
مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان و بە مەبەستی سەفەری فەرمی دوو لایەنە ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ گەیشتە ئەو وڵاتە و لە لایەن جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا .سەرۆک کوماری ئێران لە سەفەریدا بۆ ئەرمەنستان لە گەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کوماری ئەرمەنستان دیدار و وتووێژی کرد. هەروەها لە ماوەی ئەو سەفەرەدا چەن بەڵگەی هاوکارییش لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات واژۆ دەکرێ .