سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i441476-سەفەری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_میسر
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکەوە گەیشتە قاهیرە لەگەڵ هاوشانی میسری خۆی و هەروەها رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-09-10T07:49:08+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2025 18:15 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ میسر

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکەوە گەیشتە قاهیرە لەگەڵ هاوشانی میسری خۆی و هەروەها رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دیدار و وتووێژی کرد.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە لەبارەی کۆبەندیی دانوستانەکانی هاوپێوەند بە شێوازی تازەی پێوەندی و هاوکاریی نێوان تاران و ئاژانس بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە دیداری سەیدعەبباس عەراقچی و بەدر عەبدولعاتیی وەزیری دەرەوەی میسردا، دوولایەن سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و جیهان بەتایبەت کارەساتی مرۆیی لە فەلەستینی داگیرکراو و بەردەوامی جینۆساید لە غەززە، پێویستیی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە خەڵک، وەستاندنی جینۆساید و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و پێشگری بە کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە لە خاک و وڵاتی خۆیان وتووێژ و راوێژیان کرد.