وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان: گەشانەوەی کوردستان گەشانەوەی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442257-وەزیری_میراتی_فەرهەنگی_گەشتیاری_و_پیشە_دەستییەکان_گەشانەوەی_کوردستان_گەشانەوەی_ئێرانە
وەزیری میرات و کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان بە پێداگری لەسەر پتانسیلی مرۆیی، کلتووری و شارستانییەتی پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان هێمای ئێرانێکی جوانە و هەموو فەکتەرەکانی گەشانەوە و پێشکەوتنی لە خۆدا هەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 11:31 Asia/Tehran
  • وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان: گەشانەوەی کوردستان گەشانەوەی ئێرانە

وەزیری میرات و کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان بە پێداگری لەسەر پتانسیلی مرۆیی، کلتووری و شارستانییەتی پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان هێمای ئێرانێکی جوانە و هەموو فەکتەرەکانی گەشانەوە و پێشکەوتنی لە خۆدا هەیە.

سەید ڕەزا ساڵحی ئەمیری ئەمڕۆ لە ئیدارەی گشتیی میراس و کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی کوردستاندا بە ڕێزگرتن لە لێهاتووی هێزی مرۆیی خۆجێی ئەم پارێزگایە وتی: پارێزگای کوردستان خاوەنی توانایەکی مرۆیی بێوێنەیە و بڕوامان وایە کە گەشانەوەی پاوەجێ لە ناخی مەتمانەکردن بە هێزی مرۆیی خۆجێیی سەرچاوە دەگرێ.

وەزیری میراسی فەرهەنگیی ئێران بە ئاماژە بە زیاتر بۆنی ڕادەی سەرچاوە دراوییەکانی ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی: بودجەی وەزارەتخانەکەمان لەم ساڵەدا لە چاو ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٦٧% زیاتر بووە. ئەم هەڵکشانەی ڕادەی بودجە هەلێکی تازە دەڕەخسێنێ بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکان لە سەرانسەری وڵات و بە تایبەت لە پارێزگای کوردستاندا.

ساڵحی ئەمیری جەختی کرد: کوردستان هێمای ئێرانێکی کولتووری، مەڵبەندی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی هەموو هۆز و ئەتنەکان و جیلوەیەک لە جوانی و ژیار و شارستانییەتی ئێرانییە. گەشانەوەی کوردستان گەشانەوەی ئێرانە و حکومەت بە هەموو تواناوە هەنگاو هەڵدەگرێ لە پێناو گەشەپێدانی ئەم پارێزگایەدا.