قالیباف: ئەمڕۆکە پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442676-قالیباف_ئەمڕۆکە_پێویستمان_بە_یەکڕیزی_لە_نێوان_دەوڵەت_و_گەلانی_ئیسلامی_هەیە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2025 14:03 Asia/Tehran
  • قالیباف: ئەمڕۆکە پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە.

محەممەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمانی سەردانی پاکستانی کردووە، لە وتارێکیدا جەختی کرد: ئوممەتی ئیسلامی نابێ ڕێگە بە بەرەوپێشچوونەوەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بدات و پێویستە تێچووی ئەم هەنگاوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەدوایدا دەگەڕێن، زۆرتر بکات.

قالیباف هەروەها وتی: ئوممەتی ئیسلامی جگە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، پێویستە ڕێگای گەشەکردن و هاوکاری لە بواری زانستی و ئابووریدا بگرێتە بەر بۆ ئەوەی لە کاروانی پێشکەوتنی جیهانی لە دواوە نەبێت.