فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران : ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە هەڕەشەیەکین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443330-فەرماندەی_هێزی_ویشکانیی_ئەرتەشی_ئێران_ئامادەی_ڕووبەڕوو_بوونەوە_لەگەڵ_هەرجۆرە_هەڕەشەیەکین
فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەرەستە و چەک و توانای تەواو، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دوژمن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران : ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە هەڕەشەیەکین

فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەرەستە و چەک و توانای تەواو، ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دوژمن.

 ئەمیر سەرتیپ "عەلی جەهانشاهی" لە کۆڕی فەرماندەران  و ستافی بارەگای ناوچەیی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەرتەشی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە توانا ناوخۆییەکان، ڕێنوێنیی ژیرانەی ڕێبەری مەزنی  شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانی خەڵک،  لە شەڕی دوازدە ڕۆژەدا دوژمنی لە گەیشتن بە ئامانجە نەگریسەکانی ناکام هێشتەوە . فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژە بە  دۆخی جوگرافیای کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی : ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای نوێدا  قسەی جیدیان بۆ وتن هەیە و ئەو توانایانەش دەرئەنجامی متمانە بە توانا ناوخۆییەکانە. فەرماندەی هێزی ویشکانیی ئەرتەش جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز پێملی زۆربێژی و ملهۆڕی نابێ و بەردەوام  لە بەرامبەر زۆربێژانی جیهاندا راوەستاوە.