ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: شەهیدبوونی زانایان و فەرماندەکانمان نەیتوانیوە و ناتوانێ بەربە ئێرادەی لاوانی ئێرانی بگرێت
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتیی کۆمەڵە ی ئیسلامیی خوێندکاران لە ئورووپا جەختی کرد: هۆکاری سەرەکیی سەرلە شێواوی زۆربێژانی گەندەڵ و خراپەکاران، پرسی ناڤۆکیی نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی نادادگەرانە و سیستەمی زاڵیەتخواز لە جیهاندا و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادپەروەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیە لە لایەن ئێرانی ئیسلامییەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەو پەیامەدا فەرموویان لاوانی خوشەویست ئەمساڵ وڵاتی ئێوە بە بەرەکەتی بڕوا و یەکێیتی و متمانە بە خۆ بوون لە جیهاندا ئیعتبار و بایخێکی نوێی بە دەس هێناوە پەلاماری قورسی سوپای ئەمریکا و ( پاشکۆی ) نەگریسی لە ناوچەدا لە هەمبەر داهێنان و ئازایەتی و فیداکاری گەنجانی ئێرانی ئیسلامی شکستی هێنا و سەلمێندرا کە نەتەوەی ئێران، بە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی، لە ژێر سایەی بڕوا و کردەوەی ڕاست ودروستدا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی زلهێزە گەندەڵەکاندا دەتوانێت ڕاوەستێت و بە دەنگێکی بەرزتر لە جاران بانگەوازی بەها ئیسلامییەکان بگەیەنێتە گوێ جیهان . لە درێژەی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشدا هاتووە کە خەمناکی قووڵ بە بۆنەی شەهادەتی ژومارێک لە زانایان و فەرماندەران و کۆمەڵێک لە گەلی خۆشەویستمان نەیانتوانیوە و ناتوانێ ڕێگری لە گەنجانی ئازای ئێران بکات بنەماڵەی ئەو شەهیدانە خۆیان لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەکەدان . ڕێبەری شۆڕش وتی، قسە لە پرسی ئەتۆمی یان شتگەلێک لەو جۆرە نییە. قسە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی نادادگەرانە و سیتمی زۆر بێژ لە جیهانی ئێستادا، و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادگەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی ئیسلامیە . ئەمەیە ئەو ئیدیعایە گەورەیە کە ئێرانی ئیسلامی ئاڵای خۆی بەرزکردۆتەوە و ستەمکارە گەندەڵەکانی تووڕە کردووە ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕوو لە ٥٩هەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێیتی کۆمەڵە ئیسلامییەکان لە ئەوروپا،فەرموویان ئێوەی خوێندکار و بە تایبەت لە دەرەوەی وڵات، پشکتان هەیە لەم ئەرکە گەورەیە ، دڵەکانتان بدەن بە خوداوند و تواناییەکانتان بناسێنن کۆمەڵەکان بەرەو ئەو ئاراستەیە ببەن خودا لەگەڵتانە و سەرکەوتنی تەواو چاوەڕێتانە، ان شاءالله.