ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهید سولەیمانی لە تاراندا
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردارانی خۆڕاگری بە بەشداریی کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و هەروەها ژمارێکی زۆر لە هۆگرانی سەرداری دڵان سەردار حاج قاسم سلولەیمانی لە موسەللای تاران بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردارانی خۆڕاگری ئێوارەی ئەمڕۆ پاش نوێژی مەغریب و عیشا بە ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیانی سەرۆک کۆمار، کاربەدەستانی دیکەی ئێران و هەروەها چین و وێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک لە موسەللای ئیمام خومەینی (رە) تاران بەڕێوەچوو. سەرۆک کۆماری ئێران لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: شەهید سولەیمانی هێمای یەکدەنگی و یەکگرتوویی بوو و ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدە بە هەموو تواناوە درێژە پێدەدەین.
بەشداریی یەکجار زۆری خەڵک لەو ڕێوڕەسمەدا پیشاندەری ئەوە بوو کە سەرباری تێپەڕینی شەش ساڵ بە سەر شەهید بوونی حاج قاسم سولەیمانی ، ناو و ڕێبازەکەی ئستایش هەر لە دڵی خەڵکدا زیندوویە. شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، بە ڕووداوێکی یەکجار گرنگ و کارتێکەر دێتەئەژمار لەسەر جیهانی ئیسلام و بەتایبەت دوو وڵاتی ئێران و عێراق.