لاریجانی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕوون و پڕ ئازارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443922-لاریجانی_وەڵامی_ئێران_بۆ_ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_ڕوون_و_پڕ_ئازارە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ئاژاوەگێڕانی ناوخۆ بە تەواوی ڕوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2026 14:25 Asia/Tehran
  • لاریجانی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕوون و پڕ ئازارە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ئاژاوەگێڕانی ناوخۆ بە تەواوی ڕوونە.

عەلی لاریجانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی خەڵک لە تاران وێڕای شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی ئێران وتی: ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نیشانە و پەیامێکی ڕوونە بۆ ئاژاوەگێڕان و لایەنگرانی ئەمریکی و زایۆنی .  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری پەلاماری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران پلانیان بۆیان  داڕشتووە . بێگومان بە شێوەیەک دەجوڵێنەوە کە بۆیان  پڕئێش و ئازار بێت.