پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444350-پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_لوبنان_نموونەی_زەقی_جەنایەتی_جەنگییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانیی قورسی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان بەتایبەت ناوچە مەدەنییەکانی باشووری ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 01, 2026 14:00 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئاسمانیی قورسی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان بەتایبەت ناوچە مەدەنییەکانی باشووری ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.

ئیسماعیل بەقایی بۆردومانکرانی ژێرخانە گشتییەکان و ماڵی خەڵکی مەدەنی لە لوبنانی بە بنپێکردنی ئاشکرای پرەنسیپەکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگی زانی و پێیداگرت لە سەر بەرپرسیاربوونی ڕاستەوخۆی دەستەبەرکەرانی ئاگربڕ بەرامبەر بەو جەنایەتانەی کە ڕژێمی زایۆنی دەیکات.
بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، پێیداگرت لە سەر پێویستی بەجێهێنرانی ئەرکە دیاریکراوەکان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە وەستاندنی خێرای ئەم دەسدرێژییانە و ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنی بە وەڵامدەربوونی بەرامبەر بەو پێشێلکارییە زەق و بەرفراوانەی یاسا و ڕێسا و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان کە بە ئاشکرا دەیکات.