شوبات 18, 2026 17:02 Asia/Tehran
  • لێكدانەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەوتوێژی گرۆسی لەگەڵ عەراقچی

وەزیری دەەروەی ئێران لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆكی دوایین ڕووداوەكانی هاوپەیوەند بە پڕۆسەی وتووێژی ناڕاستەوخوی ئێران و ئەمریكایان لێكدایەوە.

دوولایەن ئامانحی دوایین خولی وتووێژەكانی ناڕاستەوخوی ئێران و ئەمریكا لە ژێنێڤ سەبارەت بە میكانیزمەكان و مەرجەكانی داڕشتنی ڕەشنووس لە چوار چێوەی  دانوستانەكانیان لێكدایەوە و بیروڕایان گۆڕییەوە . عەباس عەراقچی بە بەرز نرخاندنی ئامادەیی گرۆسی لە دانوستانەکانی ژێنێڤ جەختی لە چڕ بوونەوەی ئێران لەسەر داڕشتنی چوارچێوەیەکی سەرەتایی و یەکگرتوو بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی داهاتوو کردەوە. هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە هەڵسەنگاندنی ئەرێنی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێ، ئامادەیی ڕێکخراوەکەی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و هاوکاری لە پرۆسەی پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستاندن ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ