شوبات 22, 2026 18:40 Asia/Tehran
  • خوێندکارانی ئێرانی دژی ئیستکبار و ئاژاوەگێڕی لە زانکۆکاندا هەستانەوە

خوێندکارانی زانکۆ جۆربەجۆرەکانی ئێران بە بەڕێوەدبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییانە، بە شەرمەزارکردنی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا، پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنی و پاشماوەکانی پەهلەوی جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی کەرامەتی زانکۆکان وەک ژینگەیەک بۆ زانست، پێشکەوتن و ڕاهێنانی پسپۆڕان و شارەزایانی لێهاتوو.

ئەمڕۆ زانکۆکانی ئێران ببوونە گۆڕەپانی ئامادەبوونی پڕجۆش و خرۆشی ئەو خوێندکارانەی کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و پاشماوەکانی پەهلەوی لە ژینگە ئەکادیمییەکان هاتنە مەیدانەوە، هاوکات بێزارییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و جەختیشیان کرد لەسەر پێویستیی بەرگریکردن لە بەهاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 

خوێندکارانی زانکۆ جۆربەجۆرەکان لەوانە زانکۆی تاران، زانکۆی شەهید بەهەشتی، زانکۆی سەنعەتیی خاجە نەسیرەدینی تووسی، زانکۆی سەنعەتیی شەریف، بە درووشمی دژە ئیستکباری، پێداگرییان کرد لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و کەرامەتی زانکۆکان و پشتیوانی لە ئارمانجە بەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ