شوبات 23, 2026 19:47 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: لەوانەیە ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) ئەنجام بگرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی بەرجام یان ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی دوو هەزار و پازدە مومکینە و دەتوانێ فەکتەر و بڕگەی زۆر باشتر لە ڕێککەوتنی پێشوو لەخۆبگرێ.

 سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا وتی: ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمریکا دەبێ لەسەر بنەما و پرسە بنەڕەتییەکان بێت و لایەنە  بەرانبەرەکانیش دڵنیابن لەوەی کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ئاشتیانەیە و بۆ هەتا هەتایە ئاشتیانە دەمێنێتەوە؛ و لە هەمان کاتدا دەبێ گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێمەیە. ئێمە ئەندامی پەیمانی قەدەغەکرانی پەرەی چەکی ئەتۆمیین و بەتەواوەتی مافی ئەوەمان هەیە سوود لە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە وەربگرین، لەوانەش پیتاندنی وزەی ئەتۆمی. عێراقچی وتیشی ، بە هۆی چالاکیی ئەتۆمیی ئاشتییانەوە لانیکەم بیست ساڵە گەمارۆمان بەسەردا سەپێنراوە، زانستوەرانمان لەدەستداوە و تەنانەت بەهۆیەوە تێوەگلاوی شەڕ بووین. بۆیە ئەم پرسە ئێستا بابەتی شەرەف وسەربەرزیی  نیشتمانی  ئێرانییەکانە و وازی لێ ناهێنین.

سەرپەیڤ