پەیامی عەراقچی بۆ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445080-پەیامی_عەراقچی_بۆ_ڕێوڕەسمی_بەرزڕاگرتنی_یادی_شەهیدانی_کیمیابارانی_سەردەشت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بەردەوامین لە بەدواداچوونی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت لە کۆڕ و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا.
(last modified 2026-06-28T14:36:11+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2026 16:30 Asia/Tehran
  • پەیامی عەراقچی بۆ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بەردەوامین لە بەدواداچوونی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت لە کۆڕ و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا.

عەباس عەراقچی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت وتی: هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دەرکەوتنی هەموو ڕەهەندە مرۆیی، کۆمەڵایەتی، مافەوانی و مرۆڤدۆستانەکانی کارەساتی کیمیابارنی شاری سەردەشت لە ناوەند و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا. عەراقچی سەردەشتی بە هێمای مەزڵوومییەتی قوربانیانی چەکی شیمیایی زانی و پێیداگرت لەسەر پێویستی کەوتنەبەر لێپرسینەوەی سەبەبکارانی ئەم جەنایەتە. کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ بەشی مافەوانی و نێودەوڵەتیش ڕایگەیاند: سەردەشت، تەنیا نەبووە قوربانیی بۆمبی شیمیایی؛ بەڵکوو قوربانیی پێوەرە دووفاقییەکان و بێدەنگەکردنی وڵاتانێکی وەک ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئینگلزی و هۆڵندایش بووە کە ڕژێمی سەدامیان بەم چەکە دژەمرۆییانە تەیار کرد و پاشان چاویان داخست لە سەر ئێش و ئازارەکانی هەزاران هەزار قوربانی. ئێمە بەبڕشتانە مەسەلەی خستنە بەر لێپرسینەوەی سەبەبکارانی ئەم جەنایەتە پێوشوێن دەگرین."