بەشداریی سەرانی ٤٠ وڵات لە ڕێوڕسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش
وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: کاربەدەستانی باڵا و سەرۆکانی نزیکەی ٤ وڵات لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەن و بە ئامادەبوونیان، ڕێز و حورمەت دەردەبڕن بەرامبەر بە پێگەی بەرزی ڕێبەری شەهید.
ئیمان عەتارزادە وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش سەبارەت بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکان و سەرانی وڵاتانی بیانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و بەڕێکردندا، جیا لە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک، کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگی، زانستی و ئایینییەکان و هەروەها چینی ئاکادیمیست و بلیمەتیش لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ دەربڕینی ڕێز و حورمەت بەرامبەر بە تەرمی پاکی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش خۆیان دەگەیەننە تاران.
وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتیشی: بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بەمزووانە زانیاریی پێویست سەبارەت بە وردییاتی ئاستی شاندە نێردراوەکان، وڵاتانی بەشدار و ناوی کەسایەتییەکانی ئامادەبوو بڵاو دەکەنەوە.