سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی :دوژمنانی ئێرانی بەهێز دووری بکەن لەهەرجۆرە هەڵەیەکی هەڵسەنگاندن
فەرماندەری قەرارگای ناوەندیی خاتەموڵئەنبیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێو ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی وتی : دوژمنانی ئێرانی بەهێز و هاودەستانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان لە هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێکی هەڵە دوور بخەنەوە و بیر لە کاردانەوەی سەخت و پەشیمانکەرەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوەی ئێران لە هێزە چەکدارەکاندا بۆ هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک بکەنەوە.
سەرلەشکەر پاسدار فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەموڵئەنبیا(د.خ) ڕایگەیاند: شەهیدبوونی مەزلوومانەی تاکە ڕێبەری ئەو سەردەمە، قائیدی پلە بەرزی ئومەتی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا عوزما ئیمام سەید عەلی خامنەیی ڕەحمەتی خوای لێ بێت، لە سەرەتای شەڕی سەپێنراو و دەسدرێژکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی تیروریست هەرچەند خەسارێکی ماڵوێرانکەر و خەمێکی پڕ لە ئازار و دڵتەزێنە بۆ ئومەتی ئیسلامی و خەڵکی ئازادی جیهان، بەڵام خوێنی پاکی ئەو سەربەرزی و شەرەف و سەربەخۆیی ئێران لە پێشوو زیاتر و بەهێزتر دەکات. سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی زیادی کرد: ئەو ڕێبەرە ژیر و دووربینە، بە متمانەکردن بە هێزە بڕوادار و شۆڕشگێڕەکان، توانی هێزی بەرگریکاری کۆماری ئیسلامی بۆ لوتکە بەرز بکاتەوە. ئەم دەسەڵاتە بەجۆرێک بوو کە دوژمنان سەرەڕای باشترین ئامێر و چەکی سەربازی و تێکەڵاو، هەمیشە لە شەڕی دووەم و سێیەمدا تێچووی قورسی شەڕانگێزییان دەبینی و تامی زەلیلی و سەڕشۆڕییان چێشت . سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی فەرماندەی قەرارگای خاتەموڵئەنبیا و ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە پێگەی بەرزی ڕێبەری خەباتکار ، شەهید خامنەیی خوشەویست (قودس و سڕە)، وتیشی : گەورەترین ڕێز بۆ ئەو گەوهەرە بێ وێنەیە و ڕێبەری شەهیدی خوشەویستی ئێران درێژەپێدەری ڕێگای ئەو گەوهەرە و ڕێگای ڕووناکی ئەوە ؛ کە جەخت لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و بەهێزکردنی دەسەڵاتی بەرگری و پاراستنی یەکڕیزی و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و خێراکردنی پێشکەوتنی زانستی و بەدیهێنانی دادپەروەری و هەنگاونان بەرەو شارستانییەتێکی نوێی ئیسلامی وەک ئەولەوییەتەکانی دەکاتەوە. سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی هەروەها وتیشی : لەم ڕۆژە مەزن و فێرکاریانەدا کە دەرکەوتەی ئیرادەی ئێرانییەکانە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکی ڕێبەری شەهید، دوژمنانی سەرسەختی ئێران و بەتایبەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هاوکارە ناوچەیی و دەرەوە ناوچەییەکانیان ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان لە هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێکی هەڵە بەدوور بگرن و بیر لە کاردانەوەی توند و پەشیمانکەرەوەی ڕۆڵەکانی ئێران لە هێزە چەکدارەکاندا، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک بوسەرخاکی وڵاتە خۆشەویستەکەماندا” بکەنەوە.