ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهید لە مەشهەدی پیرۆز
سبەی شاری پیرۆزی مەشهەد میوانداری ڕێوڕەسمێکی گەورە و پڕشکۆی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدە
خەڵکی تازیەدارلە سەرتاسەری وڵاتەوە بە ئامادەبوون لەم ڕێوڕەسمەدا جارێکی دیکە پەیمان نوێ دەکەنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدان و ڕێبازی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدیان. پێشتر ڕێوڕەسمی مەزنی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری شەهید لە تاران و قوم بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی ملیۆنان کەس و بەرپرسان بەڕێوەچوو. هەروەها عاشقانی ئالو بەیت (ع) لە شارە پیرۆزەکانی نەجەف ئەشرەف و کەربەلا بە ئەنجامدانی مەراسیمی بەرفراوان وەفاداری و ڕێزی خۆیان بۆ ئەو ڕابەرە شەهیدە دەربڕی. ڕێوڕەسمی سبەینێ لە مەشهەد درێژەی ماڵئاوایی مێژوویی نەتەوەی ئیسلامییە بۆ ڕێبەری خەباتکاری شەهید؛ ئەو ماڵئاواییە لە تاران دەستی پێکرد و لە قوم و نەجەف و کەربەلا بەردەوام بوو و ئێستا دەگاتە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع).