سەردار کەرەمی: گرووپە تیرۆریستییەکان پێش وەخۆکەوتن سەرکوت کران
فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن گرووپە تیرۆریستی-جیاییخوازەکانی تەواو ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران, وتیشی: سوپای پاسداران و ئەرتەش شانبەشانی یەکتر، لە هەڵمەتێکی پێشوەختەدا بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو گرووپانەیان تیابرد.
سەردار محەمەد کەرەمی ڕایگەیاند: ئامادەیی هێزە چەکدارەکان دەرئەنجامی چەندین ساڵ پلاندانان و جەختکردنەوەی ڕێبەری شەهیدی موجاهیدمانە لەسەر بەهێزکردنی توانای بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ و ئامادەیی بۆ بەرەپەرچدانەوەی خێرای هەڕەشەکان. ناوبراو ڕۆڵی شەهید سەردار "پاکپوور"ی بە کاریگەر زانی لە بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنیی هێزی زەمینی سپای پاسداراندا و جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی خێرای دەستدرێژیی دوژمن دەسکەوتی ئەو ئامادەکارییانە بوو. فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و هاوکاریی گەلی ئێران دەربڕی و یەکدەنگی و یەکپارچەیی نیشتمانی بە گرنگترین فاکتەری شکستهێنانی دوژمن زانی و وتی: هێزە چەکدارەکان بە ئامادەیی تەواوەوە بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی سەربازی و شەڕێکی چەنلایەنە ئاسایشی وڵاتەکەمان دەپارێزن.