بەردەوامیی وەڵامدانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا
لە کاردانەوە بە تاوانکارییەکانی ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دژ بە بنکە و کەرەستەی سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجامدا.
لە وەڵامی جەنایەتەکانی ئەمریکا و لە شەپۆلە جیاوازەکانی ئۆپراسیۆنی نەسری ٢دا، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سیستمێکی ڕاداری دووربڕ و چەند فڕۆکەیەکی ستراتژیکی سووتەمەنی تێکەری ئەمریکای لە بنکەی ئەلعودەیدی قەتەر تیابرد. هەروەها سپای پاسداران باسی لەناوبردنی سەکۆکان و سیستەمە مووشەکییەکانی هیمارس لە کوەیت و بەئامانجکرانی مۆڵگەی هێزەکانی ئەمریکای کردووە. لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و فڕۆکەکانی سووتەمەنی تێکەر کە لە ئوردندان، بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج و ژمارەیەکیان لەناوچوون و ژمارەیەکی دیکەش زیانی زۆریان پێگەیشت. هێزی دەریایی سپای پاسداران هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە ڕاداری کۆنترۆڵی دەریایی لە گاشەبەردەکانی سەلامە و ڕاداری کۆنترۆڵی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەی غەنەمی عومان تیابردووە و پێیشیداگرت کە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز ئێستایش لە دەستی خەباتگێڕانی ئیسلامدایە. هەروەها ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە کە درۆنەکانی هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی فڕۆکە سیخوڕییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکا لە بەحرەین. سپای پاسدارانیش ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا، خەباتکارانی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران هێرشێکی خافڵگیرانەیان کردۆتە سەر ناوەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئەتەنفی سوریا.
بە هۆی ئەم هێرشەوە چەن سیستەمێکی ڕاداری و چەند هێلیکۆپتەرێکی تایبەت تیاچوون ، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکایش کوژراون.