وشداری عەراقچی: کاریگەریی ڕژێمی زایۆهنی بە سەر ئەمریکادا بەمزوانە دەردەکەوێ
تهمووز 17, 2026 14:25 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەربڵاویی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنی لە داڕشتی دەسەڵاتی ئەمریکادا، پێیداگرت کە بەمزووانە ڕەهەندەکانی ئەم دزە و دەسەڵات و کاریگەرییە ئاشکرا دەکرێ.
سەید عەباس عەراقچی جارێکی دیکە بە ئاماژە بە ڕۆڵی شاراوەی ڕژێمی زایۆنی لە بڕیاردانەکانی ئەمریکادا، وتی: ئەی لەبارەی هەوڵی بەرفراوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ فریودانی حکومەتی ئەمریکا و ڕاکێشانی بەرەو شەڕێکی بە ئەنقەستی بێدەسکەوت کە بێگومان سەرکەوتنێکی تێدا نابێت چی بڵێین؟
عەراقچی ڕاشیگەیاند: لەوەش خراپتر، ڕژێمی زایۆنی پارەی باجدەرانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت بۆ کپ کردنەوەی هەموو دەنگێکی ڕەخنەگرانەی ناو ئەمریکادا. بەڵام هەموو ئەمانە بەم زووانە ئاشکرا دەبن.