ئامادەیی ژێرخانەکانی گواستنەوەی تەمەرچین بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەری زیارەتکاران
بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەری زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە ڕێگای ورمێوە هەتا ترمیناڵی سەرسنووریی تەمەرچین، راشیگەیاند کە لە سنووری تەمەرچینیشەوە هەتا پێشانگاکەی هەولێر کە تەرخاندراوە بە میواندارێتی کردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، گواستنەوەی زیارەتکاران بێ بەرامبەر دەبێ.
ئەرسەلان شوکری بە ئاماژە بە تەگبیری لەبەرچاوگیراو بۆ هاسانکاری لە ڕێگای گواستنەوەی زیارەتکاراندا جەختیشی کرد: وێستگەی ٥٧ لە سەر ڕێگای گەڕانەوەی زیارەتکاران، بە تەواوی تەیار کراوە و ئامادەی میواندارێتی لە زیارەتکارانە.
ناوبراو ئاماژەیشی دایە بێ بەرامبەر بوونی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ڕێگای ورمێ بەرەو ترمیناڵی سەرسنووریی تەمەرچین و و هەروەها لە تەمەرچینیشەوە تا پێشانگای هەولێر و وتیشی: نرخی کرێهای سیستەمی گواستنەوەی گشتی لە ڕێگای بەرەو نەجەف و کەربەلایش بە شێوەیەکی شەفاف ڕادەگەیەندرێ و کۆنترۆڵ دەکرێ.