پەیامی عێراقچی بۆ دراوسێکان: کاتی ئەوەیە پشت بەخۆمان ببەستین
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێک ڕوو لە دراوسێکان جەختی کرد کە کاتی ئەوە هاتووە پشت بەخۆمان ببەستین و برایەتیی راستەقینە بگرینەبەر. ڕێککەوتن لەگەڵ عوممانیش بەمانای کرانەوەی گەرووی هورمز نیە.
سەید عەبباس عێراقچی لە پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچە نووسی: هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران، ئامادەیی، تواناو دەسەڵاتی خۆیان لەهەمبەر پێشکەوتووترین هێزی سەربازیی جیهان سەلماندووە.
کاتێک موسڵمانان لە تەنیشت یەکدی یەکگرتوو دەبن، دەتوانن بەهێز و راشکاوانە لە بەرامبەر هەر ئاڵنگارییەک بووەستنەوە کە لەلایەن بێگانە نەیارەکانەوە دروستدەکرێت. "کاتی ئەوە هاتووە تەنیا پشت بە خۆمان ببەستین و رێبازی برایەتیی راستەقینە بگرینەبەر."
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانیش، وێڕای ڕوونکردنەوەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی عومان سەبارەت بە هاتوچۆی گەرووی هورمزیش وتی: دانوستانەکان بەردەوامن، و بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزییە تەکنیکییەکان، ڕێگایەکی کاتی دیاری دەکرێت، و پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامی کۆتایی. بێگومان ئەمە نیشانەی کردنەوەی گەرووی هورمز نییە ".
وتیشی: دانوستانەکان لەقۆناخی کۆتایی نزیکبوونەوەو پرۆسەی دیاریکرانی ڕێڕەو کاتییەکانی هاتووچۆ بەپێی نەخشە دیاریکراوەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە خەریکە ئەنجام دەگرێ. پێ دەچێ دانوستانەکان بەزوویی یەکلایی ببنەوە.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە بڕگەی پێنجەمی لێک گەیشتننامەش وتی: بڕگەی پینجی لێک گەیشتننامەکە بەئاشکرا ڕایدەگەیێنێ کە ئێران یاساوڕێسایەک دەگرێتەبەر هەتا گەرووی هورمز واڵا بکا.
ناوبراو لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە لەسەر ئەو ڕێگایە کارمان دەکرد کە ئەمریکییەکان هەوڵیان دا ڕێگایەکی تازە بکەنەوە. چەندین جار هۆشداریی درا کە ئەوە پێشێلی لێک گەیشتننامەیە، بەڵام ئەمریکییەکان مکوڕبوون لەسەر ئەوەی ئەو ڕێڕەوە تازانە بکەنەوە، ئێمە قەبووڵی ناکەین لێک گەیشتنەکە پێشێل بکرێ یان ئەوەی کە کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا بەرەوڕووی ئاڵنگاریی و کێشە ببێ.