بەدرۆخستنەوەی گێڕانەوەی ترەمپ؛ سپا بەنهێنی لەگەڵ ئەمریکا وتووێژی نەکردووە
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئیدیعای ترەمپ لەمەڕ وتووێژی نهێنی لەگەڵ سپا، وەهم و خەیاڵکردی سەرچاوەگرتوو لە شکستهێنانە.
سەردار موحیبی وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەبارەی ئیدیعای چەند خولەک لەمەوبەری ترەمپ لەمەڕ ئەوەی کە ئەمریکا بەنهێنی لەگەڵ بەرپرسانی سپای پاسداران لەبارەی پرسەکانی هاوپیوەند بە شەڕ خەریکی وتووێژ کردنە، جەختی کرد: هیچ وتووێژێک لەنێوان کاربەدەستانی سپا لەگەڵ ئەمریکییەکاندا ئەنجام ناگرێ و ئەو درۆیەی ترەمپ، تەنیا پەیوەستە بە وەهم و خەیاڵکردی ترەمپ کە بەهۆی شکستهێنان و سەرلێشێواویی لە شەڕدا تووشی بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: سوپای پاسداران باسک و زمانی دەسەڵاتی نەتەوەی ئێران و کۆماری ئیسلامییە و لە مەیداندا قسەی خۆی دەکات؛ وتووێژە دیپلۆماسییەکان لە چوارچێوەی کاری بەشەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامیدایە و بێگومان بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە و بە پشتبەستن بە دووپاتی بەرپرسانی بەڕێزی وەزارەتی دەرەوە، تەنانەت لەم بەشەشدا، بە هۆی ئەو پەیمان شکێنی و ئەزموونە تاریکانەی کە لە پێشێلکارییە دووبارە و بەردەوامەکانی ئەمریکاوە لە بەڵێنەکانەوە بوونیان هەیە، لە ئێستادا هیچ دیالۆگێک لەگەڵ ئەمریکییەکان بەڕێوە ناچێت.
وتەبێژی سوپای پاسداران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە "فانتازیا دەروونییەکانی ترەمپ هیچ یارمەتییەکەی لە مەیداندا نادەن"، ئاماژەی بەوەدا: ترەمپ هەوڵدەدات بەم لێدوانانە بەشێوەیەکی کاتیی نرخی نەوت و وزە لە جیهاندا کۆنترۆڵ بکات؛ بەڵام تەنیا یەک ڕێگای ڕاستەقینەی بۆ پێشەوە هەیە و ئەویش قبوڵکردنی شکست و جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی ئێران دایناوە؛ بۆیە باشتر وایە ئەمریکییەکان زووتر و خێراتر شکست قبوڵ بکەن و لەسەر بنەمای ئەوشکستەش بڕیارە بدەن، بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان لە زیانێکی گەورەتر و زیاتر ڕزگار بکەن.