پەیوەندیی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
ئاب 18, 2026 17:10 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران بەتەلەفۆن لەگەڵ "فواد حوسێن"ی هاوتای عێراقی وتووێژی کرد.
عەبباس عێراقچی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای ئاماژە بە هەڵوێستە بنچینەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پشتگریی لە ئاسایش، سەقام و یەکپارچەیی خاکی عێراق، جەختی کردەوە لە پێویستیی وریابوون لەهەمبەر هەوڵە تیرۆریستییەکانی وەک هێرشکردنەسەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەو پیلان و دهۆیانەی دەتوانێ پەیوەندیی دۆستانەو برایانەی نێوان دوو وڵات تێک بدا. دوولایەن هەروەها جەختیان کردەوە لە؛ گرینگیی پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامی سنورە هاوبەشەکان و هەروەها پێویستیی بەهێزکرانی هاوکاری و هاواهەنگیی نێوان دوو وڵات بەمەبەستی پێش گرتن بەهەرچەشنە ناهێمنی و هەڕەشەو مەترسیی دژی ئاسایشی سنورەکان.
سەرپەیڤ