سەرلەشکر ئیزەدی: دوژمن دەستی نەگەیشتە پیشەسازیی ناڤۆکیمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446088-سەرلەشکر_ئیزەدی_دوژمن_دەستی_نەگەیشتە_پیشەسازیی_ناڤۆکیمان
جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وتی: دوژمن لەهێنانەدی ئامانجەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا، بێ ئاکام بوو و دەستی بە پیشەسازیی ناڤۆکیی ڕانەگەیشت.
(last modified 2026-08-18T15:30:34+00:00 )
ئاب 18, 2026 18:59 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر ئیزەدی: دوژمن دەستی نەگەیشتە پیشەسازیی ناڤۆکیمان

جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وتی: دوژمن لەهێنانەدی ئامانجەکانی لە شەڕی دژ بە ئێراندا، بێ ئاکام بوو و دەستی بە پیشەسازیی ناڤۆکیی ڕانەگەیشت.

سەرلەشکر ئیزەدی بەبیرخستنەوەی پلانداڕشتنی دوژمن دژبە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: دوژمن بەئامانجی رووخان، پارچە پارچەکردنی ئێران و زەبر وەشاندن لە توانای بەرگریی و ناڤۆکی هاتەمەیدان، بەڵام لەو ئامانجانە شکستی هێنا.

ئیزەدی جەختیشی کرد؛ واری ناڤۆکی، زانستی و پێشکەوتنی وڵات بەوپەڕی تواناوە بەردەوام دەکرێ و کۆماری ئیسلامی بەپشت بەستن بە خەڵک و توانای ناوخۆ، لەهەمبەر زەخت و گوشآرەکاندا ڕادەوەستێ. جێگری فەرماندەی گشتیی سپا هەروەها بەئاماژە بە توانای هێزە چەکدارەکان وتی: توانای مووشەکی، بەرگریی و کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، توانای پێش پێ گرتنی ئێرانی بەرز کردۆتەوە. جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بڕوا بە ئامانج و پشت بەستن بە خەڵک، گرینگترین هۆکاری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، وتی: ئیمامی شەهیدمان بڕوای قووڵی بوو بە خەبات و راوەستان لەهەمبەر دوژمندا و ڕێبەری شۆڕشیش ئیمانی بە خەڵک و تواناکانی هەیەو هەرئەو باوەڕە، زەمینەسازی سەرکەوتن لە بەرە جۆربەجۆرەکاندا بوو.