بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لە چلەی ڕێبەری شەهیددا
ئاب 18, 2026 19:11 Asia/Tehran
مەراسیمی ڕێزگرتن لە چلەی ئاغای شەهیدی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.
ئەو مەراسیمە هاوکات لەگەڵ تاران لە سەرتاسەری ئێرانیش بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی چلەی ڕێبەری موجاهیدی شەهید لە موسەللای تاران بەئامادەبوونی خەڵک بەڕێوە چوو. جگە لە چین و توێژەکانی خەڵک، ژومارێکی زۆر لە بەرپرسانی حکوومی و سەربازی لەو ڕێوڕەسمە مەعنەوییەدا بەشداربوون. مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی یادی ڕێبەری موجاهیدی شەهید سبەی و دووسبەی شەویش لە شارەکانی قوم و مەشهەدو شارەکانی دیکە درێژەی هەیە. بەشداریی گەرم و گوڕ و حەماسەئاسای خەڵکی سەرتاسەری ئێران لە ڕێوڕەسمەکانی بەرزڕاگرتنی چلەی ڕێبەری موجاهیدی شەهید، چەشنێک پەیمان نوێکردنەوەی گەلی ئێرانە لەگەڵ ئارمانجەکانی شەهیدو درێژەدان بە ڕێبازە پڕشانازییەکەی.
سەرپەیڤ