وشدارییدان بە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس: یارمەتیی ئەمریکا مەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446110-وشدارییدان_بە_وڵاتانی_دەڤەری_کەنداوی_فارس_یارمەتیی_ئەمریکا_مەدەن
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وشداریی دا: هەرچەشنە یارمەتیدان و ئاسانکاریی بۆ سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا بەمانای هاوبەشبوون و هاوکاربوونە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
(last modified 2026-08-19T13:12:18+00:00 )
ئاب 19, 2026 16:40 Asia/Tehran
  • وشدارییدان بە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس: یارمەتیی ئەمریکا مەدەن

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وشداریی دا: هەرچەشنە یارمەتیدان و ئاسانکاریی بۆ سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا بەمانای هاوبەشبوون و هاوکاربوونە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.

سەرلەشکری فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی وتی: وڵاتانی دەڤەری باشووری کەنداوی فارس کە لە بەیاننامەو ڕاگەیێندراوی جیاجیادا ڕایدەگەیێنن ڕێگە بە ئەمریکا نادەن خاکەکەیان دژی ئێران بەکاربهێنێت، دەبێت بزانن کە هیچ شتێک لە چاوی ئێمە شاراوە نامێنێتەوە. وتیشی: رێی تێناچێت کە ئەم ژمارە زۆرەی فڕۆکەی سەربازی، بەتایبەتی فڕۆکەی سووتەمەنیهەڵگر، بەبێ ئاگاداری وڵاتانی میواندار لە بنکە ناوچەییەکاندا جێگیر کرابن. سەرلەشکر عەبدوڵڵاهی هەروەها وتی : هۆشداری دەدەین، هەر جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا، وەکو بەشداریکردن لە گشت کردە سەربازییەکانی ئەمریکادا هەژمار دەکرێ.