هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446244-هاوکاریی_هاوبەشی_دادەوانیی_ئێران_و_عێراق_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم
سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران جەختی کردەوە لە هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
(last modified 2026-08-25T13:31:44+00:00 )
ئاب 25, 2026 16:59 Asia/Tehran
  • هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران جەختی کردەوە لە هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

حوجەتولئیسلام غولام حوسێن موحسینی ئێژەیی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق وتی: قسەی هەڵیت و پەڵیت و دژبەیەکی ئەم بەینەی ترەمپ و ئەندامانی حکومەتەکەی سەبارەت بە سەپاندنی تیرۆریزمی ئابووریی بەسەر گەلی ئێراندا، بابەتێکی تازە نییەو ئەمریکییەکان ٤٧ ساڵە کە چەشنی جۆراوجۆری هەڕەشەیان بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە. موحسینی ئێژەیی وتی: یەک لە ڕەهەند و فەکتەرەکانی هاوکاریی و هاریکاریی مافەوانی و دادەوانیی نێوان ئێران و عێراق، ئامادەکاریی بۆ بازرگانان و تاجرانی دوو لایەنە. فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراقیش وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ ئێران لەهەمبەر دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی، تیرۆریزمی ئابووریی دژی ئێرانی شەرمەزار کردو وتی کە؛ گەلانی دوو وڵات پێکەوە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا  گیانیان بەخت کرد. سەرلەشکر رەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لەدیدار لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق، بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە داهاتووی ناوچەدا جێگەوشوێنێکی نابێ، وتی: وڵاتانی ناوچە خۆیان لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیاردەدەن. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی هەروەها جەختی کرد لەسەر دیاریکرانی چارەنووسی دۆخی گرووپە دژبەرەکانی ئێرانیی جێگیر لە سنورەکانی دوو وڵات. فایەق زێدانیش لەو دیدارەدا بەئاماژە بە خاڵە هاوبەشە مێژوویی و کەلتوریەکانی ئێران و عێراق، ڕێزی گرت لە پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی عێراق وێڕای پێداگریی لەسەر هاوکارییە ناوچەییەکان، جەختی کردەوە لە پێویستیی چەسپاندنی ئاسایش لە سنورە هاوبەشەکانی دوو وڵات.