پەیامی عێراقچی پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446272-پەیامی_عێراقچی_پاش_دیدار_لەگەڵ_بەرپرسانی_باڵای_پاکستانی_و_عومانی
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی لە پەیامێکدا جەختی کرد: پێبەندبوونی ئێران بەئاشتی و سەقام، هاوڕێ لەگەڵ دیپلۆماسییەکی پاوەجێ و بەردەوام لەگەڵ دراوسێکانمان، پێوشوێن دەگیردرێ.
(last modified 2026-08-26T14:55:49+00:00 )
ئاب 26, 2026 18:30 Asia/Tehran
  • پەیامی عێراقچی پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی لە پەیامێکدا جەختی کرد: پێبەندبوونی ئێران بەئاشتی و سەقام، هاوڕێ لەگەڵ دیپلۆماسییەکی پاوەجێ و بەردەوام لەگەڵ دراوسێکانمان، پێوشوێن دەگیردرێ.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، نووسی:

پێبەندبوونی ئێران بە ئاشتی و سەقام، هاوڕێ لەگەڵ دیپلۆماسییەکی پاوەجێ و بەردەوام لەگەڵ دراوسێکانمان، پێوشوێن دەگیردرێ. لە وتووێژ لەگەڵ میوانانی پاکستانی و عومانی، جەخت کرا لەسەر ڕێکارە ناوچەییەکان.

چوارچێوەی پێشنیارکراو بۆ هێنانەدی ڕێگایەکی تازە، پاک کردنەوەی مین و بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی گەرووی هورمز، نموونەی ئاشکرای ئەو سیاسەتەیە.