شوێنهاتی مەترسیدار، ئەنجامی هاوکاریی لەگەڵ سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446466-شوێنهاتی_مەترسیدار_ئەنجامی_هاوکاریی_لەگەڵ_سوپای_تیرۆریستیی_ئەمریکا
وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وشداریی دا: هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای دەسدرێژکەری ئەمریکا بکا، دەبێ شوێنهاتە مەترسیدارەکانیشی قەبووڵ بکات.
(last modified 2026-09-02T15:13:37+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2026 14:38 Asia/Tehran
  • شوێنهاتی مەترسیدار، ئەنجامی هاوکاریی لەگەڵ سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا

وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وشداریی دا: هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای دەسدرێژکەری ئەمریکا بکا، دەبێ شوێنهاتە مەترسیدارەکانیشی قەبووڵ بکات.

ئیبراهیم زولفەقاری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سوپای تیرۆریست و منداڵکوژی ئەمریکا دوای ئەوەی لە شەڕە سەپێندراوەکانی سەر ئێران دۆڕا و لەهەمبەر خەڵکی هەمیشە ئامادە لە گۆڕەپانی ئێراندا، شکستی هێنا، چەند شوێنێکی سەربازی و ناسەربازی لە باشووری ئێرانی دایە بەر پەلاماری هۆڤانە و ژومارێک لە خەڵکی بێتاوانیشی خەڵتانی خاک و خوێن کرد.

ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وانەیەک لە وەڵامی ئەو شەڕئەنگێزییانەو هەوڵگەلی تیرۆریستی، هەتا پەژیوان کردنەوەی ئەمریکییەکان لە ئەنجامدانی ئەو چەشنە تاوانکارییانە، درێژەی دەبێ. هۆشداریی دەدەین درێژەی ئەو شەڕئەنگێزییانەی ئەمریکییەکان لە ناوچەدا، بەرەوڕووی وەڵامی قورستر، بەرفراوانتر و وێرانکەرتر دەبێتەوەو هەر وڵاتێک هاوکاریی سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا بکا، دەبێ لێکەوتە مەترسیدارەکانی قەبووڵ بکا.