دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەیاری: ئێران لەهەمبەر دوژمنی تەیارکراو بە هەموو تەکنۆلۆژیاکان، ڕاوەستا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446536-دەریاڤان_حەبیبوڵڵا_سەیاری_ئێران_لەهەمبەر_دوژمنی_تەیارکراو_بە_هەموو_تەکنۆلۆژیاکان_ڕاوەستا
سەرۆکی ئەرکان و یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران وتی: دەبێ شانازی بەخۆمانەوە بکەین و سەرمان بەرز بکەینەوە، چونکە لەهەمبەر دوژمنێکدا ڕاوەستاوین کە هەموو کەرەستەو تەکنۆلۆژیای جیهانی لەدەست دایە.
(last modified 2026-09-05T15:14:29+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2026 18:42 Asia/Tehran
  • دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەیاری: ئێران لەهەمبەر دوژمنی تەیارکراو بە هەموو تەکنۆلۆژیاکان، ڕاوەستا

سەرۆکی ئەرکان و یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران وتی: دەبێ شانازی بەخۆمانەوە بکەین و سەرمان بەرز بکەینەوە، چونکە لەهەمبەر دوژمنێکدا ڕاوەستاوین کە هەموو کەرەستەو تەکنۆلۆژیای جیهانی لەدەست دایە.

ئەمیری دەریاڤان حەبیبوڵڵا سەیاری، بە ئاماژە بەوەی کە بێ ئاکامیی دوژمن لە دەسڕاگەیشتن بەئامانجەکانی، سەرکەوتنە بۆ ئێرانی ئیسلامی، وتی: ئێمە لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا سەرکەوتوو بووین، هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی دوژمن لە دەسڕاگەیشتن بە ئامانجە پێش بینی کراوەکانی. لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزیش هەر ئەوە ڕووی دا. ئەوکات دوژمن رایگەیاندبوو کە بە ڕۆژێک خوڕەمشەهر دەگرێتەوەو لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەگاتە مەیدانی ئازادیی تاران بەڵام سی و چوار رۆژ لە خوڕەمشەهر گرفتار بوو؛ ئەوە یانی شکست هێنانی هەموو ستراتژییەکانی دوژمن.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو شەڕە ئەمڕۆ، شەڕی ئیرادەکان و سەپاندنی سەختییەکانەو ئێمە لەوبارەوە، زۆر سەرکەوتوو بووین، وتی: ئێمە دەبێ شانازیی بەخۆمانەوە بکەین و بزانین کە ئەمڕۆ کەسێک لەبەرامبەرماندا راوەستاوە کە هەموو کەرەستەو تەکنۆلۆژیاکانی جیهانی لەبەردەستە. ئێمە دەبێ سەرمان بڵیند بکەین لەبەر ئەوەی کە لەهەمبەر وەها دوژمنێکدا ڕاوەستاوین.